مه‌سروور بارزانى: عێراق پێویستی بە ستراتیجیەتێك هەیە بۆ ئەوەی ئاشتی تێيدا سەقامگیر ببێت

پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى مووسڵى له‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌يمانان و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق كرد.

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى مووسڵى له‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌يمانان و عێراق كرد.

له‌ هه‌ژمارى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، مه‌سروور بارزانى نووسيويه‌تى: دەستخۆشی وپیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە وهێزی هاوپەیمانان دەکەم بۆ سەرکەوتنی سەربازی لە مووسڵ.

 سه‌باره‌ت به‌ داهاتووى عێراقيش راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان نووسيويه‌تى: عێراق پێویستی بە ستراتیجیەتیێک هەیە بۆ ئەوەی ئاشتی تێدا سەقامگیر ببێت.

دوێنێ يه‌كشه‌ممه‌ 9ى ته‌مموزى 2017، هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كيان له‌ مووسڵ راگه‌ياند.

شه‌ڕى مووسڵ له‌ 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 به‌ ئۆپراسيۆنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ دژى چه‌كدارانى داعش ده‌ستيپێكرد و دواى تێكشكاندنى هێڵى به‌رگرى داعش له‌ لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق له‌ چه‌ند قۆناغێكدا توانيان كۆنترۆڵى مووسڵ بكه‌ن.

Fly Erbil Advertisment