"مۆڕاتا له ریال مهدرید دهمێنێتهوه"
بڕیاریداوه خۆی بۆ زیزۆ بسهلمێنێت
سهرچاوهیهكی راگهیاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه ئالڤارۆ مۆراتا رای خۆی گۆڕیوە و دەیەوێت لە یانهی ریال مەدرید بمێنێتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممە 11 تهمووزی 2017، رایگەیاندووە مۆراتا لەگەڵ زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید کۆبووەتەوە و داوای لێکردووە قەبارەی خۆی لە تیپەکەی زیزۆ بزانێت و ئەگەر لە یانەکە بمێنێتەوە، چەند هەلی پێدەدرێت.
رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، دوای چوونی رۆمێلۆ لۆکاکۆ بۆ مانچێستەر یونایتد و گرنگیدانی چێڵسی بە ئۆبامیناگ، مۆراتا هەست دەکات لە ئێستادا باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و خۆی بۆ زیزۆ بسەڵمێنێت.
گەرچی چاوەڕێ دەکرا فایناڵی چامپیۆنزلیگ دوایین یاریی مۆراتا بێت لەگەڵ ریال مەدرید، بەڵام لەوانەیە بەلایەنی کەم مۆراتا بەشداریی جامی سووپەری ئیسپانیا و ئەورووپا بکات و دوای یاریکردنی لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا کۆتایی مانگی داهاتوو بەفەرمی چارەنووسی یەکلابێتەوە.
مۆراتای تهمهن 24 ساڵان له هاوینی 2014 له ریزهكانی یانهی ریال مهدریدی ئیسپانیاوه بۆ یانهی خانمهپیرهكهی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا گواسترایهوه كه یانهی یۆڤێنتۆسه، ریال له 2016 به ههمان ئهو نرخهی كه پێی فرۆشتبووه له یانهی یوڤێنتۆسی كڕییهوه.