رۆدریگێز له بایرن میونشن 4 ئه‌ركی گه‌وره‌ی له‌سه‌رشانه
دوای ئه‌وه‌ی یانەی بایرن میونشن له‌سه‌ر خواستی كارلۆ ئانچیلۆتی بە شێوەی خواستن خامیس رۆدرێگزی له یانەی ریال مەدریده‌وه هێنایه ریزه‌كانی، به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، ناوه‌راستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه بۆ وه‌رزی نوێ له‌گه‌ڵ بایرن میونشن 5 ئه‌ركی گه‌وره‌ی له‌سه‌رشانه كه له‌م خاڵانه خواره‌وه كۆبۆته‌وه.
1ـ کارلۆ ئەنچیلۆتی دەیەوێت بەھۆی رۆدریگێزه‌وه ھێڵی ھێرشبردن بەھێز بکات و كۆمه‌كه‌كانی لیڤاندۆڤسكی له نێو یاریگه زیاتر بكات، خامیس زۆر بە باشی دەتوانێت ڕۆڵی یاریزانی ژمارە ١٠ بگێڕێت و گۆڵیش تۆمار بکات.
2ـ خامیس یاریسازێکی لێزانە بۆ رەخساندنی دەرفەتی گۆڵکردن بۆ تۆماس مۆلەر و لیڤاندۆڤسکی، چونکە وەرزی رابردوو یانەی بایرن میونشن لەو پێگەیە کەموکوڕی ھەبووە.
3ـ لە کاتی ئامادە نەبوونی ئاریان رۆبن و فرانک ریبێری، خامیس دەتوانێت لە باڵی راست و چەپس یاری بکات و شوێنیان پڕ بکاتەوە.
4ـ جەیمس یاریزانێکی جۆکەرە و ئەنچیلۆتی دەتوانێت لە 4 شوێنی جیاوازی یاریگه یاری پێ‌بکات.
خامیس رۆدریگێزی 26 ساڵ، له هاوینی 2010 له رێگه‌ی یانه‌ی پۆرتۆوه له ده‌رگه‌ی یانه‌كانی ئه‌ورووپای دا، دواتر له 2013 روویكرده یانه‌ی مۆناكۆ، پاشان به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و مه‌درید پێچایه‌وه و درێسی شایانه‌ی پۆشی، به‌هۆی كه‌می ده‌رفه‌تی یاریكردن له ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌یه به فه‌رمی به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بایرن میونشن كرد، لە یەکێک لە خاڵەکانی رێکەوتنەکە ھاتووە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکە، یانەکەی ھەرێمی باڤاری دەتوانێت بە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ رۆدریگێز به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له یانه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: مه‌سعوود حه‌سه‌ن