له شه‌وی شكسته گه‌وره‌كه‌ی یوڤێنتۆس له چامپیۆنزلیگ چی روویدا؟
یاریزانێك، په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندان نهێنی هه‌ڵده‌داته‌وه
یاریزانێكی یوڤێنتۆس رۆیشتنی بۆنۆچی و ئالڤێس له یانه‌ی خانمه پیره‌كه بۆ شه‌وی شكسته گه‌وره‌كه‌ی یوڤی له فایناڵی چامپیۆنزلیگ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندان نهێنی دیكه‌ش هه‌ڵده‌داته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دانی ئالڤێس به‌ره‌و پاریس سانجێرمان كۆچی كرد و لیۆناردۆ بۆنۆچی جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌ی سی میلان پێچایه‌وه، ماندزۆكیچی هێرشبه‌ری كرواتی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به رۆیشتنی ئه‌م دوو یاریزانه یانه‌كه‌یان ئارام ده‌بێته‌وه و ده‌شڵیت: هه‌رگیز بۆنۆچی و ئالڤێس به‌بێ كێشه نه‌بوون، رۆیشتنی ئه‌م دوو یاریزانه‌ش هه‌موومان ئاسووده ده‌كات.
ماندزۆكیچ له باره‌ی شكسته گه‌وره‌كه‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ چه‌ند نهێنییه‌ك ده‌دركێنێت و ده‌ڵێت: ئالڤێس یاریزانێك بوو گرینگی به هیچ شكستێك نه‌ده‌دا و له ئازاری یاریزانه‌كانی دیكه تێنه‌ده‌گه‌یشت.
زیاتر ده‌ڵێت: له دوای شكسته‌كه‌مان له فایناڵ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، هه‌موومان بۆ ژووری جلگۆڕین گه‌ڕاینه‌وه، هه‌ریه‌كه‌مان خه‌ریكی خۆگۆڕین بووین، به‌ڵام دانی ئالڤێس جیاواز له هه‌موومان، ریكۆرده‌رێكی هێنا و به ده‌نگێكی به‌رز سه‌مای له‌گه‌ڵ مووزیك ده‌كرد.
ماندزۆكیچ ده‌شڵێت: ئالڤێس پێشتر 3 ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بردبووه‌وه و به‌و هه‌ڵسوكه‌وت و سهماكردنهی وای ده‌رخست كه ئه‌و خه‌می نییه بۆ له‌ده‌ستدانی چامپیۆنزلیگ و وه‌ك لیۆناردۆ بۆنۆچی نییه كه هیچ ناسناوێكی چامپیۆنزلیگی نه‌بردۆته‌وه.
هێرشبه‌ره كرواتییه‌كه گوتیشی: له شه‌وی شكسته‌كه‌مان له فایناڵی چامپیۆنزلیگ بۆنۆچی په‌لاماری ئالڤێسی دا، دواتر ئالێگری راهێنه‌ر هاته نێوانیان و به‌هه‌موومان هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌مان دا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه له شه‌وی شكسته‌كه‌ی یوڤێنتۆس به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، لیۆناردۆ بۆنۆچی زله‌یه‌كی له پاوڵۆ دیبالا داوه و به‌گژ بارزالی ـیش داچووه.
ئه‌م بابه‌ته له كاتێكدایه، كه دانی ئالڤێس هه‌فته‌ی رابردوو هۆكاری رۆیشتنی له یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له‌و یانه‌یه هیچ ئازادیه‌ك بۆ خۆشیده‌ربڕین نه‌بوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه مووزیك و گۆرانی و سه‌ما له‌و یانه‌یه قه‌ده‌خه بوو.
