مۆراتا دەبێتە یازدەم گرێبەستی ئەم هاوینەی میلان

مۆراتا دەبێتە یازدەم گرێبەستی ئەم هاوینەی میلانە

K24- هەولێر

ئەیسی میلان دوای گواستنەوەی 10 یاریزان بۆ ریزەکانی، نزیکە ئالڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ریال مەدریدی ئیسپانی بکاتە یازدەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی .
رۆژنامی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، میلان لە رێگەی لیۆناردۆ بۆنۆچییەوە کاریگەری لەسەر مۆراتا دروستکردووە و ئەو هێرشبەرەی پێشووی یۆڤێنتۆس رەزامەندیی داوە پەیوەندی بە رۆسۆنێرییەوە بکات.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاشکرایکردووە، میلان نزیکە بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ بە مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆ مۆراتا لە ریال مەدریدەوە بگوازێتەوە ریزەکانی.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، مۆراتا لەسەر رۆیشتنی لە ریال مەدرید سوورە و میلان نزیکترین یانەیە مۆراتا بگوازێتەوە ریزەکانی، چونکە چێڵسی ئامادەیی خۆی دەبڕی ساڵانە نۆ ملیۆن یۆرۆ مووچە بە مۆراتا بدات، بەڵام میلان ئامادەیی خۆی دەبڕێوە 10 ملیۆن یۆرۆ مووچەی پێبدات.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی