جۆن مه‌ككه‌ین تووشی شێرپه‌نجه بووه
دیارترین سیناتۆری ئه‌مه‌ریكایه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆری دیاری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی دوایین راپۆرتی پزیشكی، له پشكنینه‌كاندا گرێیه‌كی شێرپه‌نجه‌یی له‌سه‌ری ئه‌و سیناتۆره‌دا ده‌ستنیشان كراوه.
به گوێره‌ی راپۆرته پزیشكییه‌كه، كه له‌لایه‌ن مایۆ كلینیكه‌وه دراوه‌ته نووسینگه‌ی مه‌ككه‌ین، ئه‌و سیناتۆره 80 ساڵییه، هه‌فته‌ی رابردوو، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه، بۆ لابردنی گرێیه‌كی گرێیه خوێنین له‌سه‌ر چاوی، به‌ڵام دواتر له پشكنینه‌كان ده‌ركه‌تووه، ئه‌و په‌یوه‌سته به گرێیه‌كی دیكه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له‌سه‌ریدا.
به گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكان، ئه‌و گرێ شێرپه‌نجه‌ییه له جۆری Glioblastoma و یه‌كێكه له شێرپه‌نجه مه‌ترسیداره‌كان و چاره‌سه‌ریشی سه‌خته.
جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و له ساڵی 2008 ركابه‌ری باراك ئۆباما، كاندیدی دیموكرات، بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
له ئێستاشدا، جۆن مه‌ككه‌ین و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پزیشكان له راوێژدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه و پزیشكانیش چاره‌سه‌ری كیمیایی و و لێزه‌رییان پێشنیاز كردووه.