سه‌رۆكى هه‌رێمى باڤارياى ئه‌ڵمانيا دژى توركيا هاته ده‌نگ
تا 2020 ئه‌ڵمانيا بڕى 4.5 مليار يۆرۆ ده‌داته توركيا.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى باڤارياى ئه‌ڵمانيا هۆرست زيهۆڤه‌ر داواى له به‌رلين كرد، كۆمه‌ك و پشتيوانى دارايى توركيا بوه‌ستێنێت.
له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ ئه‌وه‌ى توركيا ببێته ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا ساڵانه كۆمه‌كى دارايى ئه‌و وڵاته‌ى ده‌كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى باڤاريا گوتى: پشتيوانى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى حكومه‌تى فيدراڵى ئه‌ڵمانيا ده‌كه‌م كه له هه‌مبه‌ر توركيا ده‌يانگرێته به‌ر و پێويسته رێككارى توندتر له دژى توركيا بگيرێنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته بۆى ده‌ركه‌وێت ئێمه جديين له هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌رامبه‌ر به توركيا.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته له‌سه‌رمان هاوكارييه داراييه‌كان بۆ توركيا له چوارچێوه‌ى رێككاره‌كانى هاتنى بۆ ريزى يه‌كێتى ئه‌وروپا رابگرين.
به گوێره‌ى رێككاره‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ وه‌رگرتنى توركيا، تا 2020 ئه‌ڵمانيا بڕى 4.5 مليار يۆرۆ ده‌داته توركيا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى باڤاريا ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌وه‌ى له توركيا ده‌بينرێت، ره‌تكراوه‌يه به‌لامانه‌وه و هه‌رگيز ناكرێت په‌سند بكرێن و هه‌ميشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوومه دان به خۆماندا بگرين له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وانه‌ى له توركيا ده‌ستگيركراوون، به‌ڵام مه‌وداى ئه‌و ئاڵۆزييه وايلێكردووين ئيدى بڵێين: به‌سه.