5 كەس لە رۆژھەڵاتی كوردستان لە سێدارە دران
یەكێك لەو بەندكراوانە ژنە و ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە
K24 - ھەولێر
بەیانی ئەمرۆ سزای لە سێدارەدانی 5 بەندكراو لە زیندانی ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان جێبەجێكرا.
دوێنێ چوار پیاو و ژنێك رەوانەی ژوورە تاكەكەسیەكان لە زیندانی ناوەندی ورمێ كران بۆ ئەوەی بەرەبەیانی ئەمرۆ سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ بكرێت.
فەتاح ئەمینی، خالید ئەمینی، فەھاد موسا زادە، داود ماڵدار ناوی ئەو بەندكراوە كوردانەن بەڵام تا ئێستا ناوی ژنەكە ئاشكرا نەكراوە.
ناوەندەكانی مافی مرۆڤ رایانگەیاندووە، ئەو كەسانە بە تۆمەتی مادەی ھۆشبەر و كوشتن بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو.
بە گوێرەی ئاماری رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 15 بەندكراوی كورد لە زیندانەكانی ئێران لەسێدارەدراون.