یاریزانانی بارسێلۆنا چی لەبارەی چارەنووسی نێیمار دەڵێن؟

K24- هەولێر

لە سەرجەم پرێس کۆنفرانس و دەرکەوتنەکانی یاریزانان و بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنادا رۆژنامەنووسان پرسیار لەبارەی داهاتووی نێیمار داسێلڤا لە بارسێلۆنا دەکەن، بەڵام تاکو ئێستا کەس ناتوانێت داهاتووی نیمۆ یەکلابکاتەوە.

پاریس سانجێرمان ئامادەیە بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نێیمار لەگەڵ بارسێلۆنا بدات و ئەو یاریزانە بڕازیلییە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام تاکو ئێستا نێیمار ئامادە نییە هیچ لەبارەی ئەم دەنگۆیانەوە بڵێت

 

ئاندرێس ئینیستا، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنای ئیسپانی

هەموو کەسێک لە بارسێلۆنا هیوا دەخوازێت نێیمار لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بەڵام ئەمە بڕیاری نێیمارە، نامەوێت باسی تایبەتمەندییە کەسییەکانی نێیمار بکەم، ئەمە بڕیاری خۆیەتی.

دڵنیام بەمزووانە نێیمار قسە دەکات و هەموو شتێک یەکلا دەکاتەوە، هەموومان پاڵپشتی دەکەین.

نێیمار یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و دڵنیام ٢٠٠ یان ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە بەرامبەر لەدەستدانی نێیمار سوود بە بارسێلۆنا ناگەیەنێت.

ئاڵۆزییەک لە نێوان نێیمار و سیمیدۆ روویدا و رووداوێکی سروشتی نەبوو، بەڵام پێویستە ئەمە چارەسەر بکرێت.

ئاندرێس ئینیستا، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنای ئیسپانی
ئاندرێس ئینیستا، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنای ئیسپانی

لویس سوارێز، هێرشبەری بارسێلۆنای ئیسپانی
زۆر بەدەاخەوەم ئەگەر نێیمار بڕوات، کاتێک لە تەنیشتی یاریی دەکەم زۆر چێژ وەردەرگم، هەموومان هیوادارین بمێنێتەوە، چونکە ئەو یەکێکە لە سێ باشترین یاریزانی جیهان.
بەمزووانە نێیمار قسە دەکات و هەموو شتێک روون دەکاتەوە و بڕیاری خۆی ئاشکرا دەکات.

لویس سوارێز، هێرشبەری بارسێلۆنای ئیسپانی
لویس سوارێز، هێرشبەری بارسێلۆنای ئیسپانی

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی

ئێمە ئامادە نین بەهیچ شێوەیەک لەبارەی نێیمارەوە گفتوگۆ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بکەین، ئەگەر پاریس سانجێرمانیش دەیەوێت نێیمات بگوازێتەوە ریزەکانی، دەتوانێت نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات، خۆ ئەگەر بیر لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نێیماریش بکەنەوە، ئێمە بەدڵنیاییەوە رێکاری یاسایی دەگرینە بەر لە بەرامبەریان.

ئەگەر نێیمار بڕوات، ئێمە دەتوانین بەو پارەیەی دەستمان دەکەوێت، شوێنەکەی پڕ بکەینەوە.

کارلێس پویۆل، یاریزانی پیشووی بارسێلۆنا

من نازانم چارەنووسی نێیمار چییە، نازانم نێیمار لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە یان نا، پێویستە نێیمار رێز لە هەستی هاندەرانی یانەکەی بگرێت و بەفەرمی بڕیاری خۆی ئاشکرا بکات و ئەم بابەتە یەکلابکاتەوە.

ئەستەمە هەموو یاریزانێک بتوانێت بە درێژایی ژیانی لە یەک یانە بمێنێتەوە، بەڵام یاریزانی وەکو لیۆنێل مێسی و ئاندرێس ئینیێستا و سێرخیۆ بۆسکێتسیش هەن، کە نموونەن بۆ یاریزانە لاوەکان.