"سوپا تاوانكاره"
داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه رێوشوینی پێویست بگرێته به‌ر

K24 - هه‌ولێر:
ناوه‌ندی نیوده‌وڵه‌تی جنێڤ بۆ دادپه‌روه‌ری ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به پێشێلكارییه‌كانی سوپای عێراقیدا ده‌خرێنه روو، پێشتر له لایه‌ن ناوهندهكهمانهوه كراونه‌ته دۆكیۆمێنت و له زۆر بۆنه‌دا، لایه‌نه نیودهوڵهتییهكانمان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و داوامان كردووه رێوشوێنی پێویست له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشیلكاریانه بگیرێته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی جنیڤ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه "زیاتر له جارێك په‌یاممان بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناردووه‌و له پێشێلكارییه‌كانی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراقی ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه كه "تاوانی جه‌نگ"و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تییان ئه‌نجامداوه‌و خه‌ڵكی سڤیلیان كردووه‌ته ئامانج له مووسڵ. ئه‌و كارانهیشی سوپای عێراق كردوویه‌تی، له ژێر ناوی جه‌نگی دژی تیرۆردا ئه‌نجامیداون و جگه له مووسڵ له ناوچه‌كانی دیكه‌ش هه‌مان پیشێلكارییان ئه‌نجامداوه".
ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی جنیڤ بۆ دادپه‌روه‌ری وای ده‌بینێت "فیرقه‌ی 16ی سوپای عیراق سنووریان به‌زاندووه‌و له یه‌كه‌مین رۆژه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه، به ئاگاداریی فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ره‌كانیان، تاوانی نامرۆڤانه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و قسانه‌ی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كه له كاتێكدایه كه، له پرۆسه‌ی ئازادكردنی مووسڵ به تایبه‌تی پاش كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شاره‌كه، چه‌ندین كه‌س كه وه‌ك دیل كه‌وتبوونه ده‌ست هێزه‌كانی عێراق، كوژران و له‌سه‌ر بانی باڵه‌خانه‌كانه‌وه فرێدرانه خواره‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه دران و ڤیدیۆ و وێنه‌كانیان له میدیاكانی جیهاندا بڵاوكرایه‌وه.