رامۆس: هیوادارم نێیمار لە بارسێلۆنا بڕوات
K24- هەولێر
سێرخیۆ رامۆس هیوادارە نێیمار داسێلڤا لە بارسێلۆنا بڕوات، چونکە پێیوایە هەمیشە ئەو هێرشبەرە بڕازیلییە لە یارییەکانی کلاسیکۆ جیاوازیی دروست دەکات.
دوای یاریی کلاسیکۆی دۆستانە کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و بارسێلۆنا 3-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، رامۆس لە وەڵامی رۆژنامەنووسان رایگەیاند 'من ماڵئاواییم لە نێیمار نەکرد، من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ نێیمار هەیە، ئەگەر ئەمە دوایین یاریی ئەو بێت لەگەڵ بارسێلۆنا، ئەوا بۆ ئێمە هیچ کێشەیەک نابێت، ئەو هیچی بە من نەگوت، من نامەوێت بچمە ناو باسی تایبەتمەندییە کەسییەکان. هەموو کەسێک دەتوانێت داهاتووی خۆی هەڵبژێرێت، نێیمار یاریزانێکی بەتوانایە و بە رۆیشتنی کاریگەری لە لالیگا دەکات، بەڵام
هیوادارم ئەمە دوایین یاریی بێت لەگەڵ بارسێلۆنا، چونکە هەمیشە لە بەرامبەرمان دەتوانێت جیاوازیی دروست بکات'.
نێیمار نزیکە بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە ریزەکسانی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بکات و دەنگۆی ئەوە هەیە یارییەکەی شەوی رابردوو دوایین یاریی نیمۆ بووبێت لەگەڵ بارسێلۆنا.