"پەرلەمانیش کارابکرێتەوە نوێنەر بۆ لیژنەی ڕیفراندۆم نانێرین"
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: بزووتنەوەی گۆڕان داوای ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان دەکات نەک کاراکردنەوەی

K24 - هه‌ولێر:
محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، ده‌رباره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه رۆژی 30/7/2017 له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆمدا بڕیاڕدرا تا دوو هه‌فته‌ی دیكه كارابكرێته‌وه، قه‌سه‌ی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا كردووه‌و گوتوویه‌تی " بزووتنەوەی گۆڕان داوای ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان دەکات نەک کارا کردنەوەی پەرلەمان، ئاسایی کردنەوەش بە مانای گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕەوشی پێش 15 ی مانگی هەشت واتە لەو کاتەدا چۆن کار لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەکرا، پێویستە وەهای لێبێتەوە و دەشڵێت "لای ئێمه هیچ مەرجێک قەبوڵ نییه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له ساڵانی رابردوودا یه‌كێك له نزیكترین كه‌سه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزوتنه‌وه‌كه بووه ده‌رباره‌ی ناردنی نوینه‌ریان بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم ده‌ڵێت "پەرلەمانیش کارابکرێتەوە نوێنەر نانێرین بۆ لیژنەی ڕیفراندۆم، چونکە ئەوە كاری پەرلەمانە".
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "بزووتنەوەکەی گۆڕان دەستبەرداری هیچ یەکێک لەو داوایانەی نابێت کە پێشتر هەیبوون و پییوایه ئه‌و داواكارییه‌كانیان ڕەوان و پێویستە پەرلەمان كاره‌كانی خۆی بکات بەبێ ئەوەی لە دەرەوەی پەرلەمان دەستوەربدرێتە کاروباری پەرلەمان.