ئەمڕۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مەدرید دادگایی دەکرێت

K24- هەولێر

ئەمڕۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەچێتە بەردەم دادگە و لەبارەی تۆمەتبارکردنی بە خۆدزینەوەی لە باجدان گوتەی خۆی بۆ دادوەران دەدات.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مەدرید دەچێتە دادگە و لەبارەی تۆمەتبارکردنی ەب خۆدزینەوەی لە دانی 14 ملیۆن و حەوت سەد هەزار یۆرۆ روونکردنەوە دەدات، کە سەرەتای ئەم مانگە کریستیانۆ بەوە تۆمەتبارکرا لە ساڵانی2011 تاکو 2014 خۆی لە باجدان دزیوەتەوە
رۆناڵدۆ دوای مێسی و نێیمار دەبێتە سێیەم ئەستێرەی دیاری لالیگا لەم دوو ساڵەی دواییدا بچێتە بەردەم دادگە و پێشتر دوو یاریزانەکەی دیکەی بارسێلۆناش لە بەردەم دادگە ئامادەبوون و لەبارەی تۆمەتبارکردنیان بە خۆدزینەوەیان لە باجدان روونکردنەوەیان دا.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا نووسیویەتی 'کریستیانۆ دەردەکەوێتەوە' و ئەمڕۆ دەچێتە دادگە و سبەی لەگەڵ ریال مەدرید دەست بە راهێنان دەکاتەوە و خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکات.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی