سه‌در قیبله‌كه‌ی ده‌گۆڕێ
سعوودیه به‌ڕه‌كه له ژێرپێی ئێرانییه‌كان راده‌كێشێت

K24 - هه‌ولێر:
سعوودیه به راكێشانی زۆرتری هاوپه‌یمانه‌كانی ئیران كه خاوه‌ن كاریگه‌ریی سیاسی و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریین، به‌رده‌وامه له راكێشانی به‌ڕه‌كه له ژێر پێی ئێرانییه‌كان.
نوێترین سه‌ركه‌وتنی سعوودیه له‌و دۆسیه‌یه‌دا، سه‌ردانه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره بۆ ریاز، كه ده‌بێته هۆی كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكه و زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی دیكه‌ی به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی عێراقی به دوادا دێت.
چونكه ئێستا به‌شێك له سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراق، له‌وه تێگه‌یشتوون ئێران زیاد له به‌ڕه‌كه‌ی خۆی پێی راكێشاوه‌و ده‌ست له كاروباری عێراق وه‌رده‌دات، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران به ئاستێكه، له شه‌قامی شیعه‌كانی عێراقدا خه‌ریكه ده‌نگی ناڕه‌زاییه‌كان له دژی تاران به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی سعوودیه به فه‌رمی بانگهێشتنامه‌ی بۆ ناردبوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌در له نه‌جه‌فه‌وه به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته ریاز.

به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جگه له موقته‌دا سه‌در، سعوودیه بانگهێشتنامه‌ی بۆ هه‌ر یه‌كه له (ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆككۆمار، عه‌مار حه‌كیم رێبه‌ری ره‌وتی حیكمه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق) ناردووه تا سه‌ردانی سعوودیه بكه‌ن و پێده‌چێت حه‌كیم پێش ئه‌وانی دیكه داوه‌تنامه‌كه قبوڵ بكات و بچێت.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن "ئه‌م روو وه‌رگێڕانی هه‌ندێك له‌و سیاسییه عێراقییانه به‌ره‌و ریاز، جگه له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له تاران، تێگه‌یشتنی به‌غدایشه بۆ گۆڕینی رووی خۆی به ئاراسته‌ی دیكه‌ی هه‌رێمایه‌تی و نیوده‌وڵه‌تی وه‌ك وه‌ڵامیكه بۆ تاران".
ئه‌وه‌ش ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نووری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراقه بۆ رووسیا، چونكه نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌دری بۆ ریاز خۆشحاڵی ده‌ربڕی.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی عه‌بادی، ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نامه‌یه‌كی به موقته‌دا سه‌دردا بۆ سعوودییه‌كان ناردبێ، به‌ڵام گوتوویه‌تی عه‌بادی به‌و سه‌ردانه خۆشحاڵ بووه. به‌غدا پاڵپشتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی و متمانه‌ی نێوان دراوسێكانی باش بكات، به‌ڵام له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌در و عه‌بادی هه‌ماهه‌نگییان نه‌كردووه".

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در بۆ سعوودیه، گورزێكی گه‌وره له هه‌ژموونی ئێران له عێراق و هاوپه‌یمانه‌كانی تاران ده‌دات، چونكه سعوودیه له هه‌وڵدایه به رووی به‌غدا بكرێته‌وه.
ئێستا په‌یوه‌ندی سه‌در له‌گه‌ڵ ئێران باش نییه، چونكه كاتێك ساڵی رابردوو لایه‌نگرانی سه‌در چوونه ناوچه‌ی سه‌وز كه باره‌گا گرنگه‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی تێدایه، دروشمی "بڕۆ بڕۆ" یان دژی ئێرانیش به‌رزكردبووه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روون بوو كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستی ئێران له قوڕگی بڕیاری عێراقی ده‌ربهێنن.
ئێستا له به‌غدا قسه‌و باسه‌كان له ده‌وری هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێی نێوان سه‌در و حه‌كیم و عه‌بادی ده‌سوڕێته‌وه، تا له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
له ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا ده‌ڵێن "ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ لایه‌نه نه‌توانن هاوپه‌یمانێتیش بۆ هه‌ڵبژاردن درووست بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كاندا هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، ئه‌و گرووپه ده‌توانن پاڵپشتییه‌كی روونی وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مریكا به ده‌ستبهێنن، سه‌ره‌ڕای پاراستنی په‌یوه‌ندییه سه‌قامگیره سارده‌كانیشیان له‌گه‌ڵ ئێران.
به‌غدا روونی نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و دۆسیانه چین سه‌در له ریاز قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری نه‌جه‌فه‌وه به رۆژنامه‌ی "العرب" راگه‌یاندووه كه "سه‌ردانی له‌و جۆره په‌یوه‌ست نییه به چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه، به‌ڵام په‌یامی زۆر گه‌وره‌و گرنگی تێدایه كه به خێرایی ناوچه‌كه لێی تێده‌گات".
هه‌ر كه هه‌واڵی گه‌یشتنی سه‌در بۆ سعوودیه بڵاوكرایه‌وه و راگه‌یه‌نرا كه له لایه‌ن سامر سه‌بهان وه‌زیری ده‌وڵه‌ت پێشوازی لێكراوه، په‌رله‌مانتاره‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، هێمای پرسیاریان له‌سه‌ر ئاستی پیشوازی فه‌رمی له سه‌در خسته ڕوو.

سامر سه‌بهان به خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی دژوار و گرژ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ناسراوه، ئه‌و كاته‌ی وه‌ك باڵیۆزی سعوودیه له به‌غدا كاری ده‌كرد، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران نێوانیان زۆر خراپ بوو، ته‌نانه‌ت به‌رپرسه باڵاكانی عێراق سه‌بهانیان به هه‌وڵدان بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری عێراق تۆمه‌تباركرد.
چاودیران ده‌ڵێن "پێشوازیكردنی موقته‌دا سه‌در له لایه‌ن سامر سه‌بهان، ئه‌وه‌ش په‌یامێكی روونتره بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له عێراق و به مه‌به‌ست بووه".
مانگی ئایاری رابردوو، موقته‌دا سه‌در داوای له ئێران و سعوودیه كرد هێورببنه‌وه‌و ده‌ست به گفتوگۆی جدی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به جه‌نگی تائیفی بگرن له ناوچه‌كه‌دا.
له‌م دواییانه‌شدا سه‌در هه‌ڵویستی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی زیاتر ببوو. دوور له تارمایی و هه‌ژموونی ئێران قسه‌ی ده‌كرد، لایه‌نگرانیشی چه‌ندین جار درووشمیان له دژی بوونی ئێران له عێراق به‌رزكرده‌وه، سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ده‌ڵێن "سه‌در له هه‌ڵوێستی ئێران به‌رامبه‌ر كێشه‌ی سووریا و عێراق دووركه‌وتووه‌ته‌وه".
ناوه‌نده‌كانی چاودێریكردن له عێراق ده‌ڵێن "پاڵنه‌ری پشت سه‌ردانی سه‌ركرده‌كانی عێراق بۆ سعوودیه، بۆ ئه‌وه‌یه هێڵێك له نێوان ئێران و جیهانی عه‌ره‌بیدا بكێشن و عێراق بۆ باوه‌شی جیهانی عه‌ره‌بی بگێڕنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مریكا خۆیان بگونجێنن كه نه‌یاری سه‌ره‌كی و سه‌رسه‌ختی ئێرانه و به‌و هه‌ژموونه‌ی ئیران زۆر نیگه‌رانه له عێراقدا.