مۆرینهۆ توانج لە قژی کۆنتی دەدات

K24- هەولێر

خۆزێ مۆرینهۆ لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری چێڵسی ئینگلیزی کە بە توانجەوە باسی وەرزی داهاتووی مۆرینهۆی کردبوو، رایگەیاند نایەوێت بە قسەکردن لەبارەی کۆنتییەوە قژی خۆی بڕوتێنێتەوە، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کۆنتی کە پێشتر قژی لێناوەتەوە و لە سەردەمی یاریزانی کەچەڵ بوو.

مۆرینهۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند 'من زۆر رێگەم هەیە بۆ ئەوەی وەڵامی ئەنتۆنیۆ کۆنتی پێبدەمەوە، بەڵام دان بەخۆمدا دەگرم و نامەوێت بە قسەکردن لەبارەی لێدوانەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتییەوە قژم بڕووتێتەوە'.

پێشتر کۆنتی لە سەردەمی یاریکردنی لە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کەچەل ىوو، بەڵام دواتر قژی لێنایەوە و پرۆسەی لێنانەوەی قژیشی سەرکەوتووبوو.