مانگی هه‌نگوینی نێوان رووسیا و ئه‌مریكا كۆتاییهات
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا: دیپلۆمات و كارمه‌نده ئه‌مریكییه‌كان تا 72 كاتژمێر مۆڵه‌تیان هه‌یه‌و ده‌بێت رووسیا جێبهێڵن
K24 - هه‌ولێر:
دیمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایگه‌یاند "هیچ گفتوگۆیه‌ك ده‌رباره‌ی ده‌ركردنی دیپلۆماته ئه‌مریكییه‌كان له رووسیا له ئارادا نییه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دیاری ده‌كات كێ له رووسیا له كاره‌كه‌ی ده‌مینێته‌وه‌و كێ چالاكییه‌كانی راده‌وه‌ستێت، چونكه ئیمه بڕیارمانداوه ئه‌و 755 دیپلۆماتكاره‌ی ئه‌مریكا، له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا رووسیا جیبهێڵن و ئه‌وه‌ش ئه‌و مامه‌ڵه‌یه كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ دیپلۆماته‌كانی ئێمه‌دا كردوویه‌تی".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31/7/2017 بیسكۆڤ رایگه‌یاند "كه دوێنێ سه‌رۆك پوتین قسه‌ی له‌و باره‌یه‌وه كردووه، مه‌به‌ستی له دیپلۆماتكار و فه‌رمانبه‌ر و شاره‌زا ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌مریكاش بووه، چونكه 755 دیپلۆماتی ئه‌مریكی له رووسیا نیین، به‌ڵكو بڕیاره‌كه دیپلۆمات و كه‌سایه‌تی دیار‌و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌مریكیش ده‌گرێته‌وه".

هه‌روه‌ها گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا ئه‌وه‌یشی گوتووه كه "رووسیا گرنگی به هاوكاریی نێوانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌دات له هه‌موو بواره‌كاندا كه له به‌رژه‌وه‌ندی رووسیادان و بایه‌خیان بۆ مۆسكۆ هه‌یه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه سه‌رۆك پوتین گوتوویه‌تی "بێگومان ئێمه مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌مان هه‌یه، به‌ڵام له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئیستا پێویست به‌و كاره هه‌بووه، سه‌رۆك وای نه‌بینیووه، چونكه رووسیا بایه‌خ به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ده‌دات".