"گه‌لی شێرانه بۆته وێرانه"
ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیاران سرووشتی گه‌لی شیرانه ده‌شێوێنن
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی هاوینه‌هه‌واری گه‌لی شێرانه له لایه‌ن هاووڵاتیان و گه‌شتیارانه‌وه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی جوان و دڵڕفێنی گه‌شتیاری بووه شوێنێكی به‌رچاو بۆ گه‌شت و سه‌یران و له میدیاكانه‌وه به تایبه‌تی كوردستان 24 یه‌كه‌مین جار به تێروته‌سه‌لی راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه بڵاوكرده‌وه، پاش ئه‌وه گه‌لی شێرانه‌ی شاره‌دێی دێره‌لوك بووه شوێنێك كه گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن.
به‌ڵام به گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی ئه‌و هاوینه‌هه‌واره، له لایه‌ن به‌شێك له گه‌شتیارانه‌وه پڕكراوه له پاشماوه‌ی خواردنه‌وه و خواردن و سرووشتی ئه‌و هاوینه‌هه‌واره به ته‌واوی شێوێنراوه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیاران بوونه‌ته هۆی سوتانی پووش و پاوانی ناوچه‌كه و زیانێكی زۆریان به سرووشتی ده‌ڤه‌ره‌كه گه‌یاندووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نیگه‌رانی زۆری لیكه‌وتووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و ره‌فتارانه به ناشارستانی و نه‌بوونی هۆشیاری به‌شێك له گه‌شتیاران لێكدراوه‌ته‌وه، كه زیانیان به‌و ناوچه دڵڕفێنه گه‌یاندووه.
نادر رۆستی كه گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستانه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئه‌و وێنانه‌ی لای خۆیه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نووسیوویه‌تی "گه‌لی شێرانه بۆته وێرانه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كه وێنه‌كانت بینی ئه‌وسا رای خۆت له‌سه‌ر هه‌ندێك هاوڵاتی و گه‌شتیاری ناهۆشیار بڵێ. ئه‌مه گه‌لی شیرانهیه ده‌كه‌وێته دێره‌لوك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پڕ له خاشاك كراوه، به ده‌ستی كه‌سانی نابه‌رپرسیار به‌شێكی زۆریش سوتێنراوه".
نادر رۆستی ئه‌وه‌یشی گوتووه "خوا به‌هشتی سهردونیامان پێده‌به‌خشێت به‌ڵام مرۆڤه دڵرهشهكان وه‌ك دڵی خۆیان ده‌یكه‌ن به جه‌هه‌نه‌م".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)