رۆژانە دوو کاتژمێر وەرزش لە کوردستان24 ببینن
K24- هەولێر
لە وەرزی نوێی کوردستان24 رۆژانە لە حەوت کاتی جیاواز بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هەواڵە وەرزشییەکان و ئەمڕۆی وەرزش بە بڕگە و نوێکاری نوێوە پێشکەش دەکرێن
07:30 رۆژباش
لەمیانی بەرنامەی رۆژباش بڕگەیەکی تایبەت لەبارەی خشتەی گرنگترین یارییەکانی رۆژ، سەرنجڕاکێشترین لێدوانی یاریزانان و راهێنەران، جوانترین کاریکاتێر و ئەو یاریزانانەی رۆژی لەدایکبوونیانە پێشکەش دەکرێت و پەردە لەسەر ئەو رووداوە مێژووییانەش هەڵدەدرێنەوە کە لە مێژووی وەرزشدا روویان
09:30 ئەمڕۆی وەرزش
بۆ ماوەی 25 خولەک نوێترین هەواڵەکانی رۆژ و راپۆرتی ئەو یارییانەی کە لە رۆژی پێشوو روویانداوە پێشکەش دەکرێن، جگە لە هەواڵەکانی تۆپی پێ هەواڵی وەرزشە جۆراوجۆرەکان و راپۆرتی سۆفت و جیاواز دەبینن.
11:30 بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان
ئەم هەواڵنامەیە تایبەت دەبێت بە دوایین گرێبەستە واژووکراوەکان و دوایین دەنگۆکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و بۆ ماوەی 10 خولەک بە گرافیک تیشک دەخرێتە سەر نرخی یاریزانان لە بۆرسەی یاریزانان و بڕی گرێبەستەکانی پێشووی ئەو یاریزانانەش ئاشکرا دەکرێت کە لە بازاڕەکە باسی گواستنەوەیان دەکرێت.
13:30 ئەمڕۆی وەرزش
بۆ ماوەی 25 خولەک رووداوەکانی ئەو رۆژە و نوێترین هەواڵە ناوخۆییەکان و جیهانییەکان پێشکەش دەکرێن و بە گرتەی جیاواز و راپۆرتی تایبەت تیشک دەخرێتە سەر رۆژەڤی وەرزشی جیهانی
17:40 هەواڵی وەرزش
نوێترین و خێراترین هەواڵەکانی نیوەی دووەمی رۆژتان پێشکەش دەکرێت و بۆ ماوەی 10 خولەک لە رێگای پەیامنێرانەوە رووماڵی چاڵاکییە ناوخۆییەکانەوە دەکرێت و راستەوخۆ پەیامنێران لە سەرجەم شارەکانەوە نوێترین هەواڵی وەرزشی کوردستان بە بینەران دەگەیەنن.
19:30 ئەمڕۆی وەرزش
جگە لە بڵاوکردنەوەی نوێترین هەواڵە ناوخۆیی و جیهانییەکانی رۆژ، بە گرافیک باسی کەیسێکی تایبەت دەکرێت و بە میوانداریی شرۆڤەکاران هەر جارەو فۆکس دەخرێتە سەر بابەتە گەرمەکانی رۆژ و بۆ ماوەی 25 خولەک دیوی دووەمی رووداو و یارییە وەرزشییەکان بۆ بینەران روون دەکرێتەوە.
00:30 ئەمڕۆی وەرزش
لە کۆتایی رۆژدا بۆ ماوەی 25 خولەک گرنگترین ئەو یاری و رووداوانەی بە درێژایی رۆژ روویان داوە و ئەنجام دراون وەشان دەکرێن و راپۆرتی ئەو یارییانە پێشکەش دەکرێن کە بە درێژایی رۆژ بەڕێوەچوون، هەروەها باسی گرنگترین ئەو یاری و رووداوانە دەکرێت کە رۆژی دواتر بەڕێوە دەچن.