رۆژانە دوو کاتژمێر وەرزش لە کوردستان24 ببینن

K24- هەولێر

لە وەرزی نوێی کوردستان24 رۆژانە لە حەوت کاتی جیاواز بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هەواڵە وەرزشییەکان و ئەمڕۆی وەرزش بە بڕگە و نوێکاری نوێوە پێشکەش دەکرێن

07:30 رۆژباش

لەمیانی بەرنامەی رۆژباش بڕگەیەکی تایبەت لەبارەی خشتەی گرنگترین یارییەکانی رۆژ، سەرنجڕاکێشترین لێدوانی یاریزانان و راهێنەران، جوانترین کاریکاتێر و ئەو یاریزانانەی رۆژی لەدایکبوونیانە پێشکەش دەکرێت و پەردە لەسەر ئەو رووداوە مێژووییانەش هەڵدەدرێنەوە کە لە مێژووی وەرزشدا روویان

 

09:30 ئەمڕۆی وەرزش

بۆ ماوەی 25 خولەک نوێترین هەواڵەکانی رۆژ و راپۆرتی ئەو یارییانەی کە لە رۆژی پێشوو روویانداوە پێشکەش دەکرێن، جگە لە هەواڵەکانی تۆپی پێ هەواڵی وەرزشە جۆراوجۆرەکان و راپۆرتی سۆفت و جیاواز دەبینن.

11:30 بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان

 ئەم هەواڵنامەیە تایبەت دەبێت بە دوایین گرێبەستە واژووکراوەکان و دوایین دەنگۆکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و بۆ ماوەی 10 خولەک بە گرافیک  تیشک دەخرێتە سەر نرخی یاریزانان لە بۆرسەی یاریزانان و بڕی گرێبەستەکانی پێشووی ئەو یاریزانانەش ئاشکرا دەکرێت کە لە بازاڕەکە باسی گواستنەوەیان دەکرێت.

 

 

13:30 ئەمڕۆی وەرزش

بۆ ماوەی 25 خولەک رووداوەکانی ئەو رۆژە و نوێترین هەواڵە ناوخۆییەکان و جیهانییەکان پێشکەش دەکرێن و بە گرتەی جیاواز و راپۆرتی تایبەت تیشک دەخرێتە سەر رۆژەڤی وەرزشی جیهانی

17:40 هەواڵی وەرزش 

نوێترین و خێراترین هەواڵەکانی نیوەی دووەمی رۆژتان پێشکەش دەکرێت و بۆ ماوەی 10 خولەک لە رێگای پەیامنێرانەوە رووماڵی چاڵاکییە ناوخۆییەکانەوە دەکرێت و راستەوخۆ پەیامنێران لە سەرجەم شارەکانەوە نوێترین هەواڵی وەرزشی کوردستان بە بینەران دەگەیەنن.

19:30 ئەمڕۆی وەرزش

جگە لە بڵاوکردنەوەی نوێترین هەواڵە ناوخۆیی و جیهانییەکانی رۆژ، بە گرافیک باسی کەیسێکی تایبەت دەکرێت و بە میوانداریی شرۆڤەکاران هەر جارەو فۆکس دەخرێتە سەر بابەتە گەرمەکانی رۆژ و بۆ ماوەی 25 خولەک دیوی دووەمی رووداو و یارییە وەرزشییەکان بۆ بینەران روون دەکرێتەوە.

 

00:30 ئەمڕۆی وەرزش

لە کۆتایی رۆژدا بۆ ماوەی 25 خولەک گرنگترین ئەو یاری و رووداوانەی بە درێژایی رۆژ روویان داوە و ئەنجام دراون وەشان دەکرێن و راپۆرتی ئەو یارییانە پێشکەش دەکرێن کە بە درێژایی رۆژ بەڕێوەچوون، هەروەها باسی گرنگترین ئەو یاری و رووداوانە دەکرێت کە رۆژی دواتر بەڕێوە دەچن.