مانچێسته‌ر یونایتد سێیه‌مین گرێبه‌ستی فه‌رمی واژۆ كرد

نیمانیا ماتیچ بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد. ماتیچی ناوەڕاستکاری چێڵسی ئینگلیزی بۆ ماوەی سێ وەرزی بەرامبەر 40 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدەوە دەکات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 31 ته‌مووزی 2017، مان یونایتد لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی وێنەی ماتیچی بە درێسی یانەکەی بلاوکردووەتەوە و ئەو ناوەڕاستکارە سڕبییە درێسی ژمارە 31ی رێد دێڤڵز دەپۆشێت.

ماتیچ لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی مان یونایتد گوتویەتی: "دڵخۆشم بە پەیوەندیکردنم بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جارێکی دیکە یاریکردنم لە ژێر سەرپەرشتی خۆزێ مۆرینهۆ.

ماتیچ دەبێتە سێیەم گرێبەستی ئەم هاوینەی مان یونایتد و پێشتر لێندیلۆف و لۆکاکۆشی گواستبووەوە ریزەکانی.