بارزانی: ره‌چاوكردنی مافی خوشك و برا كریستیانه‌كان پره‌نسیپێكی جێگیری ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستانه
داوایه‌ك له پارته كریستیانهكانهكانی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ یونادم یوسف كه‌نا سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری و شاندێكی یاوه‌ری، دووپاتیكرده‌وه، ره‌چاوكردنی ماف و داواكارییه‌كانی خوشك و برا كریستیانه‌كان، پره‌نسیپێكی جێگیری ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستانه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوایشی كرد كه پارته كریستیانه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كۆببنه‌وه و به هاوبه‌شی له‌سه‌ر داواكاریی و تێبینییهكانی خوشك و برا كریستیانه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك و بیخه‌نه‌ڕوو.
له دیداره‌كه‌دا شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و دوایین پێشكهاته سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی تاوتوێ كرا.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا شاندی میوان قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان به‌رز نرخاند و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كریستیانه‌كان خۆیان به هاوچاره‌نووسی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌زانن، چونكه ته‌نیا له كوردستان ره‌چاوی ماف و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كان ده‌كرێت و ده‌پارێزرێن.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی له گوته‌یه‌كدا رۆشنایی خسته‌سه‌ر مێژووی ژیانی گه‌لی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق و ئه‌و هۆكارانه‌ی باس كرد، كه هانی گه‌لی كوردستان ده‌دات به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێت، ئه‌وه‌یشی دووپاتكرده‌وه ره‌چاوكردنی ماف و داواكارییه‌كانی خوشك و برا كریستیانه‌كان پره‌نسیپێكی جێگیری ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستانه.