نێیمار رۆیشتنی لە بارسێلۆنا راگەیاند و ماڵئاوایی لە یاریزانانی یانەکەی کرد
K24- هەولێر
نێیمار داسێلڤا رۆیشتنی لە بارسێلۆنای ئیسپانی راگەیاند و ماڵئاوایی لە یاریزانان یانەکەی کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێیمار کاتژمێر 09:00 گەیشتە شوێنی راهێنانەکانی بارسێلۆنا و لەگەڵ گەیشتنی بۆ شوێنی راهێنانەکانی یانەکەی بڕیاری رۆیشتنی لە بارسێلۆنا بە یاریزانانی یانەکە راگەیاند و رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، تەنیا دوای 10 خولەک ڤالڤیردی رێگەی بە نێیمار داوە راهێنانەکان بەجێبهێڵێت و نیمۆ شوێنی راهێنانەکانی یانەکەی بەجێهێشتووە و چیدیکە ناگەڕێتەوە یانەکە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، نێیمار تەنیا بۆ ماڵئاواییکردن ئەمڕۆ چووبووە شوێنی راهێنانەکانی یانەکەی لە ئیسپانیا و بە هاوڕێیەکانی گوتووە دەچێتە پاریس سانجێرمان، هەربۆیە ڤالڤێردی مۆڵەتی پێداوە بۆ ئەوەی بەشداریی راهێنانەکانی بارسێلۆنا نەکات و رێکارەکانی رۆیشتنی بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمان تەواو بکات.
.jpg)

