بارزانی و یان كۆبیش پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن
نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سەرۆك بارزانی، له ناوه‌رۆكی راپۆرتێك ئاگادار دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی عێراق به گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئێستا و ئایندەدا تاوتوێكرد.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان: "ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 2ـی8ـی2017 مسعوود بارزانی، له سه‌لاحه‌دین پێشوازی له یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد. له دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی عێراق به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئێستا و ئاینده تاوتوێكران".
ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ھەرێم راشیگەیاندووە: "هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌و راپۆرته كرد، كه له‌باره‌ی عێراقه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردوه و سه‌رۆك بارزانی له ناوه‌ڕۆكی راپۆرته ئاگادار كرده‌وه".
بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی، و نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو.