به ڤیدیۆ... مێسی په‌یامێكی خه‌مناك ئاراسته‌ی نێیمار ده‌كات
رۆیشتنی نێیمار له بارسێلۆنا دووپات ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی رۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان یه‌كلایی بووه‌وه، لیۆنێل مێسی هاوڕێی په‌یامێكی خه‌مناك ئاراسته‌ی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2 ئابی 2017، لیۆنێل مێسی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام په‌یامێكی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به ماڵئاواییكردنی نێیمار له بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه و به‌شێك له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی كرده دیاری ماڵئاوایی و جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه.
مێسی نووسیویه‌تی: هاوڕێم نێیمار له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی سه‌رده‌مێكی خۆشم له‌گه‌ڵ تۆ تێپه‌ڕ كرد، هیوادارم له هه‌نگاوی داهاتوو به‌خت یاوه‌رت بێت، بێ خه‌مبه ده‌تبینمه‌وه.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2013 روویكرده بارسێلۆناوه و ماوه‌ی 5 وه‌رزه هاوشانی مێسی یاری ده‌كات، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش به فه‌رمی ماڵئاوایی له یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا كردووه و رۆیشتنی بۆ پاریس سانجێرمان به هاوڕێیه‌كانی راگه‌یاندووه.