سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم هه‌واڵێكى ناڕاست ره‌تده‌كاته‌وه
له ژماره‌یه‌ك میدیا و راگه‌یاندن هه‌واڵێكی ناڕاست بڵاوبووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندى نێوان هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق زۆر باش و دۆستانه‌يه.
ره‌تيشيكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك بارزانى هيچ نامه‌يه‌كى هه‌ڕه‌شه‌ئامێزى بۆ عه‌بادى ناردبێت.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه
له ژماره‌یه‌ك میدیا و راگه‌یاندن هه‌واڵێكی ناڕاست بڵاوبووه‌ته‌وه، كه گوایه به‌ڕێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناردووه.
لێره‌دا به گشت لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زۆر باش و دۆستانه‌یه و هه‌موو كات هه‌وڵدراوه له ئێستا و ئاینده‌یشدا هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێ، به دیالۆگ و لێكتێگەییشتن و دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێ.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2ـی8ـی2017