"په‌كه‌كه بۆمب و لوغمه‌كانی داعش له ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق ده‌كڕێته‌وه"
رۆژنامه‌ی العربي الجديد: سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه په‌كه‌كه 50 هه‌زار دۆلاریان به‌رامبه‌ر 500 كیلۆگرام بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی داوه‌ته ئه‌فسه‌ره‌كان
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی " العربي الجديد " بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری عێراقی، له فرۆشتنی پاشماوه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش به چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" تێوه‌گلاون. ئه‌و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له مووسڵ له چه‌كدارانی داعش جێماون ده‌یفرۆشن به په‌كه‌كه.
رۆژنامه‌كه له زاری ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنێت ئاشكرایكردووه كه "3 ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق كه یه‌كێكیان پله‌یه‌كی باڵای هه‌یه، هه‌ستاون به فرۆشتنی ئه‌و پاشماوه جه‌نگیانه‌ی داعش به چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه ئێستا به ناوی جیاواز له ناوچه‌كانی شنگالدان و پێش ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیاشه‌وه له خانه‌سۆر كرابوونه ئامانج".
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه "ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له یاداشتی فه‌رمیدا واژۆیان كردووه‌و ده‌ڵێن، پاشماوه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعشیان له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیلی باشووری مووسڵ ته‌قاندووه‌ته‌وه، چونكه به گوێره‌ی پلانێكی به‌غدا ده‌بێت به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعشدا بكرێت، به‌ڵام له راستیدا نه‌یان تهقاندوونهتهوهو داویانه به چه‌كدارانی سه‌ر به په‌كه‌كه و به‌ره‌و رۆژئاوای مووسڵ و چیای شنگالیان بردووه".
ئه‌فسه‌رێكی عێراقی به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه "ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه زۆر داوای ده‌كات، لوغم و بۆمبی چێنراو و مووشكی دژه تانكی جۆری (SBG-7)ه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جار نییه كه په‌كه‌كه ئه‌و چه‌ك و بۆمبانه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت، ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ده‌ستخستنی ئه‌و چه‌ك و بۆمبانه‌ش ئه‌فسه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانی ناو سوپای عێراق نیین، به‌ڵكو له لایه‌ن میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه له ناوچهكهدان و چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له په‌كه‌كه‌وه دوورن ده‌ستیان ده‌كه‌وێت".
رۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی "له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌كدارانی په‌كه‌كه بڕی 50 هه‌زار دۆلاریان به‌رامبه‌ر 500 كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی و گوللـه هاوه‌ن و لوغم و بۆمبی چێنراو و مووشه‌كی دژه تانك، داوه‌ته ئه‌و ئه‌فسه‌رانه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به پارتیكی سیاسی باشووری كوردستانیش رۆڵی له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌یه و له نێوان ئه‌و ئه‌فسه‌رانه و په‌كه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگی درووستكردووه‌و رۆڵی له‌و كڕین و فرۆشتنه‌دا هه‌یه".
ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌ی "العربي الجديد" له كاتێكدایه، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمی هیچ زانیارییه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه. كوردستان 24 یش تا ئێستا زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی بۆ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی تا ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه تایبه‌ته به‌و رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌وه.