نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: كۆمه‌ڵكوژى ئێزدييه‌كان به‌رده‌وامه
جيهان هێشتا ده‌سته‌وه‌ستانه
K24 – هه‌ولێر:
ليژنه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌دواداچوونى راستييه‌كان له سووريا، رايگه‌ياند، داعش دواى سێ ساڵ هێشتا تاوانى كۆمه‌ڵكوژى له دژى پێكهاته‌ى ئێزدى له له عێراق ئه‌نجامده‌دات، به‌ڵام جيهان هێشتا ده‌سته‌وه‌ستانه له راپه‌ڕاندنى ئه‌ركى خۆى له به‌سزا گه‌ياندنى تاوانباران.
ليژنه‌كه راشيگه‌ياند، كۆمه‌ڵكوژى به‌رده‌وامه و هێشتا سنوورێكى بۆ دانه‌نراوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى وڵاتان به‌ڵێنيان داوه رێگرى له تاوانه‌كان بكه‌ن و سزاى تاوانباران بده‌ن.
ليژنه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، هه‌زاران ژن و منداڵى ئێزدى هێشتا له ريزى بێسهروشوێنهكانن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وتووه: داعش رۆژانه ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژى ده‌كاته سه‌ر سێ هه‌زار منداڵ و ژن و پياوى ئێزى كه هێشتا چاره‌نووسيان نادياره و له به‌رده‌ستى داعشدان.
رۆژى 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014، چه‌كدارانى داعش په‌لامارى شارۆچكه‌ى شنگالى ئێزدى نشينيان دا و له ئاكامى داگيركردنى شارۆچكه‌كه به ده‌يان هه‌زار هاووڵاتيان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كرد و هه‌زاران ژن و منداڵيشيان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ره‌وانه‌ى بازاره‌كانى مووسڵ و ره‌ققه‌يان كردن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كهنيزهك كڕين و فرۆشتنيان پێوه بكرێت.
پێشتريش له كۆتايى مانگى ئايارى 2014دا داعش پێنج هه‌زار جووتيارى ئێزدى له سه‌ر زه‌وييه كشتووكاڵييه‌كانى جزيره‌ى مووسڵ ده‌ركرد و دواى داگيركردنى شنگاليش پێكهاته‌ى ئێزدييه‌كانى رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵكوژى و سڕينه‌وه‌ى ناسنامه و ئاينيان كرده‌وه.