كريس كۆچێرا كۆچی دوایی كرد
ماوه‌ی 45 ساڵ له رێی نووسین و فۆتۆ‌كانیانه‌وه خزمه‌تی گه‌وره‌یان به دۆزی گه‌لی كورد له كردووه
K24 - هه‌ولێر:
كریس كۆچێرا، مێژوونووس و رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی دۆستی كورد, سێ رۆژ به‌ر له ئێستا و رۆژی 31ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2017, له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
كریس كۆچێرا له دایكبووی ساڵی 1938ه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه تووشی نه‌خۆشیی پارکینسۆن بووه و به‌شێكی مێشكی له‌كاركه‌وتبوو و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ش كۆچی دوایی كرد.
كریس كۆچێرا و هاوسه‌ره‌كه‌ی، ماوه‌ی 45 ساڵ له رێی نووسین و فۆتۆ‌كانیانه‌وه خزمه‌تی گه‌وره‌یان به ناساندنی دۆزی گه‌لی كورد له ئاستی جیهاندا، به تایبه‌تی له رۆژانی ته‌نگانه‌دا كردووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تانه‌یدا بۆ دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد، له مانگی نیسان/ ئه‌پریلی 2013، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌دالیای بارزانی به كریس كۆچێرا و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌خشی.
هه‌رچه‌نده كریس كۆچێرا، سێ رۆژ به‌ر له ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئێدت كۆچێرای هاوسه‌رییه‌وه راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌و مێژوونووسه فه‌ره‌نسییه، هاوڕێیه‌تی نزیكی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌بووه و كتێبێكی مێژووییشی بڵاوكرده‌وه، كه وێنه‌ی نه‌بینراوی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كوردی سه‌رده‌می شاخی تێدا بوو و وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگی مێژووی بۆ دۆكیومێنتكردنی خه‌باتی شاخی كورد، هه‌ژمار ده‌كرێت.
كريس كۆچێرا چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له سه‌رده‌می هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، سه‌ردانی كوردستانییان كردووه و ده‌یان راپۆرت و وتاریشی له باره‌ی كورد و شۆڕشه‌كانی كورد له گۆڤار و رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كانی ئه‌و كات بڵاوكردووه‌ته‌وه.
كریس كۆچێر، له باره‌ی كورده‌وه خاوه‌ن ئه‌و كتێبانه‌یه:
- بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد 1979
- کورد و خەونی سەربەخۆیی 1997
- کوردستان رێبەری ئەدەبیات 1998
- کتێبی رەشی سەدام حوسێن 2005
- چیرۆکی مێژووی کوردستان 2007