هێزه‌كانی په‌كه‌كه له خانه‌سۆر گه‌نجێكی دانیشتووی زوممار ده‌كوژن
یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هێزەکانی پەکەکە لە خانەسۆر کەسێکی خەڵکی زومماریان کوشت و یەکی دیكه‌شیان بریندار کرد .
بە گوێره‌ی ئەو زانیارانەی بە کوردستان 24 گەییشتووە ل کاتی نزیکبوونی هەردوو هاوڵاتی (فارس نەواف محمد) و (خزر عەزیز حسین) لە بازگەیەکی پەکەکە لە ناوچەی خانە سۆری سەر بە شنگاڵ.
هەردوو هاووڵاتی به ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرایزله‌ر (كه به ئۆباما ناسراوه) سپی ژماره دهۆك ده‌چنه ناوچه‌كه، له‌وێ ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و (فارس نەواف محمد) دەکوژن و (خزر عەزیز حسین)یش بریندار دەکەن.
هه‌ردوو گه‌نجه كوژراو و برینداره‌كه سه‌ر به هۆزی گهڕگهڕین و له ئێستاشدا ریش سپییه‌كانی ئه‌و هۆزه كۆبوونه‌ته‌وه و داوایان كردووه به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه، هۆشداری له دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی رۆژیش رایدهگهنێت، هێزه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ئاژاوه‌ی زۆریان درووست كردووه و به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌وانییان رفاندووه.