كوردێك بەتۆمەتی داعش بوون 6 ساڵ لە بەریتانیا زیندانی دەكرێت

لە بەریتانیاوە چەندین كەسی ناردووە تا پەیوەندی بە داعشەوە بكەن

K24 - ھەولێر

دوای دەستگیركردنی كوردێك لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە بە تۆمەتی داعش بوون، دادگا بڕیاری 6 ساڵ زیندانی بۆ دەركرد.

ئاوات حەمە ساڵح كوردى، دانيشتووى بيرمينگهام له بەريتانيا بە تۆمەتی داعش بوونی، دادگا بڕیاری 6 ساڵ زیندانی كردنی بۆ دەركرد.

ھەرچەندە له دادگا گوتى "من شانازى بەوە دەكەم هاووڵاتى بەريتانيام و رەتیكردەوه ئه ندامى داعش بووبێت يان پڕوپاگەندەی بۆ ئەوان كردبێت"، بەڵام دادگا قسەكانى رەتكردەوە و رایگەیاند، له سۆشيال ميديا زۆر كارى بۆ داعش كردووه و هەوڵيداوه كارى رێكخستنيان بۆ بكات.

ئاوات حەمە ساڵح خه ڵكى هەرێمى كوردستانه و تەمەنی 35 ساڵە، له شارى بێرمينگهام لە بەریتانیا دەژیت. بەوەش تاوانباره كه چه ند كه سێكى له بەريتانياوه ناردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە داعشەوە بكەن ، لەوانە ئاراس محەمەد حەمید و شڤان عەزيز زەنگەنە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕيارى زيندانى 7 ساڵ بۆ ئاراس و 3 ساڵ بۆ شڤان دەرچوو.