بارزانی و تیلرسن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام نه‌داوه
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: ئەو هەواڵە ڕاست نییە
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی هه‌واڵی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان، ریكس تیلرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له زاری گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه لێدوانێكی بڵاوكردهوهو بوونی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوانیان ره‌تده‌كاته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی له ژماره‌یه‌ك میدیا و ده‌زگای راگه‌یاندندا، وابڵاوكرابووهوه كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كردووە. ئومێد سه‌باح گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، رایگه‌یاند: " ئەو هەواڵە ڕاست نییە و جەنابی سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی تەلەفۆنیان نەبووە".
ده‌قی لێدوانه‌كه...
لێدوانێك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
لە ژمارەیەك میدیا و دەزگەی ڕاگەیاند وا بڵاو كراوەتەوە كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كردووە.
لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەم هەواڵە ڕاست نییە و جەنابی سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی تەلەفۆنیان نەبووە .
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان