فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
"رووداوه‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به كاری تیرۆریستییه‌وه نییه"
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی رووداوی گڕگرتنی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ناو باره‌گاكه‌یان بڵاوده‌كاته‌وه، كه وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، چه‌ند گوللـه هاوه‌نێك به هۆی ئاگره‌كه‌وه ته‌قیونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه(5-8-2017) له باره‌گای(ئیسناد)ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه زێره‌ڤانی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری له شاری هه‌ولێر باڵه‌خانه‌یه‌ك كه كۆگایه‌كی كۆنی زێره‌ڤانی بوو گڕی گرتووه و به‌وهۆیه‌وه دوكه‌ڵێكی زۆر له ناوچه‌كه په‌یدا بووه.
به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه كه‌لوپه‌له‌كانی كۆگاكه سووتاون و چه‌ند گوله هاوه‌نێكی كۆنیش كه له‌و كۆگایه بوونه و ته‌قیونه‌ته‌وه و سێ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه كاریان پاسه‌وانیكردنی شوێنه‌كه بووه به سووكی برینداربوونه و چاره‌سه‌ری خێرا و پێویستیان بۆكراوه.
دانیشتووانی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕووداوه‌كه ڕووداوێكی سرووشتی بووه و دووره له هه‌ر كارێكی تیرۆریستی و ئاژاوه‌گێڕی و ئێستا بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
5-8-2017