نوێنه‌رانى كورد: ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵوێست و راسپارده‌كانى كورد په‌راوێز ده‌خات
له دانيشتنه‌كه كشانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ميانى دوايين دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا رايانگه‌ياند، په‌سندكردنى پرۆژه ياساكان به ده‌نگى زۆرينه پيشێلكردنى مافى ده‌ستوورى و بنه‌ماى هاوبه‌شيى سياسييه.
ئه‌ندامى كوردى ئه‌نجوومه‌نه‌كه عوسمان دۆسكى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه له هۆڵى چالاكييه رۆژنامه‌وانييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، رايگه‌ياند، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات رۆڵى كورد په‌راوێز بخات و له كۆبوونه‌وه‌ى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو هه‌ڵوێستى كوردى فه‌رامۆش كرد.
گوتيشى: تێپه‌ڕاندنى ياساكان به ده‌نگى زۆرينه‌ى ساده له‌وانه پرۆژه ياساى ئاژانسه‌كان و پرۆژه ياساى ده‌ستى عێراقى بۆ پشتيوانى به بێ ره‌زامه‌ندى كورد و به بێ وه‌رگرتنى بۆچوونى كورد نموونه‌يه‌كى ديارى ئه‌و ره‌وته نوێيه‌ى كاركردنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌يه.
دۆسكى گوتيشى: نوێنه‌رانى كورد له ليژنه‌ى ئابوورى هه‌وڵێكى زۆريان داوه بۆ رازيكردنى نوێنه‌رانى ديكه تا راسپارده و پێشنيازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌ر چاو بگيرێن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تيانكردووه‌ته‌وه و بڕياريانداوه به زۆرينه‌ى ساده و به بێ ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ى گشتيى ياساكه تێپه‌ڕێنن.
هه‌روه‌ها گوتى: پێشنيازه‌كانى كورد، هێزى زياتريان ده‌دايه جێبه‌جێكردنى ياساكه و گرێ و كۆسپه‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ياساكه گه‌وره نه‌ده‌بوون و ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لايه‌كدايه.
روونيشيكرده‌وه، پێشنياز و راسپارده‌كانى هه‌رێم زياتر بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پرۆژه ياساكان بوون و هيچ تايبه‌تمه‌ندييه‌كى سياسى و داراييان نه‌بووه و جه‌ختيان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان حكومه‌تى ئيتيحادى و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرده‌وه.
هاوكات جێگرى سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، نوێنه‌رانى كورد له دانيشتنى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو كشانه‌وه به هۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى داوايه‌كى نوێنه‌رانى كورد كه داوايان كردبوو، ده‌نگدان له‌سه‌ر ياساى رێكخستنى تۆمارى كۆمپانياى بازرگانييه‌كان دوابخرێت، به‌ڵام ده‌نگدان كرا و ياساكه په‌سند كرا.