ئازاد جندیانی: ئێستا کاتی سەربەخۆییە
"هیچ وڵاتێك دژی سەربەخۆیی نییە"
K24 - ھەولێر
ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دهڵێ، ململانێی سیاسی دابەشبوونی لەبارەی کەیسی سەربەخۆیی دروستکردووە.
ئازاد جندیانی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی دەنگی ئەمریکا روونیکردەوە، وڵاتانی ناوچەکە هیچ کاتێک بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە گونجاو نازانن.
جندیانی، لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان رایگەیاند، کەیسەکە مەسەلەیەکی یاسایی نییە بە ئەندازەی ئەوەی مەسەلەیەکی سیاسییە.
جەختیکردەوە، پەرلەمان پێویستی بە گۆڕینی بنەڕەتی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، نەک کێشە نانەوە.