ئاگر له باره‌گایه‌كی زێره‌ڤانی كه‌وته‌وه
سێ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به سووكی برینداربوونه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له مۆلیده‌یه‌ك له باره‌گای فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی له هه‌ولێر و په‌ڕینه‌وه‌ی ئاگره‌كه، هه‌ندێك ته‌قه‌مه‌نی نێو كۆگاكه ته‌قیه‌وه.
ئاگره‌كه به هۆی پله‌ی گه‌رماوه له یه‌كێك له مۆلیده‌كان كه‌وتووه‌ته و دواتریش په‌ڕیوه‌ته‌وه كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و به‌هۆیه‌وه هه‌ندێك ته‌قه‌مه‌نی ناو كۆگاكه ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش، ته‌نها سێ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به سووكی برینداربوونه و ئاگره‌كه‌ش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌كیش له‌سه‌ر كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نه‌ماوه.
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و بۆمبانه‌ی ته‌قیونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ن كه له شه‌ڕی داعشدا پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
له باره‌ی ره‌وشی بریندارهكانیشهوه، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندرووستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ره‌وشی ته‌ندرووستییان جێگیره و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانییان نییه.