عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ھەوڵەکانی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له 10ی ئاب چڕدەکاتەوە
باڵیۆزی به‌ریتانیا به‌و هه‌وڵانه خۆشحاڵه
K24 - هه‌ولێر:
فرانك به‌یكه‌ر، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌ته‌وه و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له توویته‌ره‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی: "خۆشحاڵم به بیستی گوشاره‌كانی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بۆ دووباره كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له 10ی ئاب".
باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق، پاش دیدارەکەی لەگەڵ ریکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، وێنەیەکی خۆی و عومەری سەید عەلی لە توتەرەکەیەوە به هه‌ر سێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوەو بە ھەوڵەکانی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە 10ی ئاب گەشبین و دڵخۆشە.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌مڕۆ فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بیی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان هێشتا چاوه‌ڕوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆببنه‌وه.
پێشتریش له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، باس له‌وه كراوه، كه پێویسته به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، كه رۆژی 25ی ئهیلوول دیاریكراوه، په‌رله‌مانی كارا بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، وا به باش زانراوه، كه تا 10ی ئاب، په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه.
پێشتریش پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌یان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نییه بۆ مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی پرسی ریفراندۆم، ده‌سته‌به‌رداری مهرجهكانییان بوونه.
چاوم بە ڕێکخەری گشتی نوێی گۆڕان عمر سید علی کەوت. شادمان بوم بە بیستنی گوشارەکانی بۆ دووبارە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ٠٨/١٠ pic.twitter.com/BDQ58HSZEE
— Frank Baker (@FrankBakerFCO) August 6, 2017