باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق تویتێكی خۆی لاده‌بات
له په‌یجی فه‌رمی كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش لادرا
K24 - هه‌ولێر:
فرانك به‌یكه‌ر، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوكرده‌وه و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌شدا نووسیبووی: "چاوم بە ڕێکخەری گشتی نوێی گۆڕان عمر سید علی کەوت. شادمان بوم بە بیستنی گوشارەکانی بۆ دووبارە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە 10/8".
فرانك به‌یكه‌ر، به سێ تویتی جیاواز و به هه‌رسێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی وێنه‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاوكردبۆوه, كه له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ ریكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گرتوویه‌تی.
هاوكات توویته‌كه‌ی باڵیۆز، له‌لایه‌ن په‌یجی فه‌رمی كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش بڵاوكرابووه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و توویته، كوردستان 24 هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه، هه‌ر سێ توویته‌كه‌ی باڵیۆز له توویته‌ر و پۆسته‌كه‌یان له فه‌یسبووك لابرد و دووباره وێنه‌كه‌یان پۆست كردووه‌ته‌وه.
له توویته نوێیه‌كه‌دا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له 10ی ئاب نه‌كراوه و ته‌نها نووسیویه‌تی: "چاوم بە ڕێکخەری گشتی نوێی گۆڕان عومەری سید علی کەوت. گفتوگۆمان کرد دەربارەی ڕیفراندۆم و ئەگەری دوبارە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان".


تویته‌كه‌ی باڵیۆز به زمانی كوردی له تویته‌ری فه‌رمی خۆی