حزبێكی توركمانی پشتیوانی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی راگەیاند

"چارەنووسی كورد و توركمان پێكەوە لەسەر خاكی كوردستانە"

K24 - كەركووك

لە کەرکووك حزبێکی تورکمانی کە نوێنەریان لەئەنجوومەنی پارێزگا ھەیە، بەشێوەیەکی فەرمی پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆم دەربڕی، سەرۆکی حزبەکەش دەڵێت "لەمڕۆوە دەست بە بانگەشەکردن بۆ ریفراندۆم دەكەین بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی تورکمان لە 25 ئەیلول بەشداری بكەن و بە بەڵێ دەنگ بدەن بۆ سەربەخۆی کوردستان، چونكە چارەنووسی كورد و توركمان پێكەوە لەسەر خاكی كوردستانە".