"گۆڕان له داواكانی خۆی ههڵگهڕاوهتهوه"
"ئەگەر گۆڕان بە بێدەنگی بمێنێتەوە، بە دوور نازانرێت پەرلەمان بەبێ گۆڕان كارا بكرێتەوە"
K24 - ھەولێر
چاویرێكی سیاسی رایدەگەیەنێت، پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان تەنھا مەرجی بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمان بوو، بەڵام ئێستا كە لایەنە سیاسییەكان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان رێككەوتوون، گۆڕان بە بیانووی جیاواز ئاستەنگ دەخاتە بەردەم پڕۆسەكە.
بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی چاودێر "گۆڕان پاشەكشەی لە ھەڵوێستەكانی كردووە و یاری بە كات دەكات و تەنانەت لە داواكانی خۆشی ھەڵگەڕاوەتەوە، پێشتر جەختی لە كاراكردنەوەی بێ مەرجی پەرلەمان دەكرد، ئێستا بە بیانووی جیاواز خۆیان دەدزنەوە".
چاودێرێكی سیاسی بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە: "پێشتر گۆڕان تەنیا باسی كاراكردنەوەی بێ مەرجی پەرلەمانی دەكرد، بەڵام ئێستا كە دەزانێت ئەم ھەوڵە دەگاتە بەرھەم بە بیانووی جیاواز خۆیانی لێ دووردەخەنەوە".
ئەو چاودێرە سیاسییە راشیگەیاندووە: "ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان ھەروا بە بێدەنگی بمێنێتەوە، بە دوور نازانرێت پەرلەمان بەبێ گۆڕان كارا بكرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: "چەند پەرلەمانتار و ھەڵسوڕاوی گۆڕان وەك ئەنارشیستی بەرامبەر شكێن، پڕوپاگەندە دەكەن ئەمانە لەسەر بنەمای (یان لەگەڵ مانبن یاخود دوژمنمانن) ھەڵوێست وەردەگرن، ئەمە ھیچ بوارێك بۆ ئازادی بڕیار و بیركردنەوە ناھێڵێتەوە".