پێدانی پاسپۆرت راده‌گیرێ

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كه‌ی روونده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند " بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ، پێدانی پاسۆرت راده‌گیریت و داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت نه‌كه‌ن".

به‌ گوێره‌ی نووسراوێك كه‌ واژۆی، لیوای مافپه‌روه‌ر "دلێر ئه‌حمه‌د ئاكۆ" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌ و پشتی به‌ نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگه‌ - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی به‌غدا به‌ستووه‌ و وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نیردراوه‌، هۆكاری راگرتنی پێدانی پاسپۆرتی روونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی گۆڕینی سیستمی كۆنه‌ به‌ سیستمێكی نوێ و راگرتنه‌كه‌ له‌ رۆژی 8/8/2017 تا 22/8/2017 به‌رده‌وام ده‌بێت".

به‌ گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌، ته‌نها ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت بكه‌ن، كه‌ مامه‌ڵه‌كانیان له‌سه‌ر سیستمی كۆن ته‌واوكردووه‌.

ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌و پاش ئه‌و به‌رواره‌ پێدانی پاسپۆرت به‌ سیستمی نوێ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

 نووسراوی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان
نووسراوی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان