پاسێكى حاجيان له نزيك چه‌مچه‌ماڵ وه‌رگه‌ڕا و دوو هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا
برينداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگه‌ى كه‌ركووك سلێمانى، دوو هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و نزيكه‌ى 10 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
به گوێره‌ى زانيارى شاهێدحاڵه‌كان رووداوه‌كه له نزيك شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به هۆى خۆبه‌يه‌كداكێشانى پاسێكى تايبه‌ت به‌و هاووڵاتيانه‌ى به نيازى سه‌فه‌رى حه‌ج روويان له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى كردووه و ئۆتۆمبێلێكى كرۆلادا، روويداوه و له ئه‌نجامدا دوو هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه و نزيكه‌ى 10 هاووڵاتى ديكه‌ى سه‌رنشينى پاسه‌كه بريندار بوون.
پۆليس و تيمه‌كانى فرياكه‌وتن گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و برينداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.