كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم كۆتايپێهات
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی شاندی دانوستانكاری كورد بۆ به‌غدا كۆتايهات.
K24 – هه‌ولێر:
به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی شاندی دانوستانكاری كورد بۆ به‌غدا كۆتايهات.
كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی شاندیكی باڵای لایه‌نه سیاسییه‌كانه، تا سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا ده‌ست به گفتوگۆ و دانووستان بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدارن و داواشكراوه، هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بێنه ناو لیژنه‌كانه‌وه.
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم مونا قه‌هوه‌چى رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كرا سه‌ردانى شاندى هه‌رێم زوو ئه‌نجامبدرێت و شانده‌كه له نوێنه‌رى پارتى و يه‌كێتى و يه‌كگرتوو و پێكهاته‌كان پێكدێت و له به‌غدا باس له هۆكارى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وان له دژيشى بوون، ئه‌بێت بير له‌وه بكه‌ينه‌وه جێگره‌وه‌ى چييه كه بێگومان سه‌ربه‌خۆييه.
گوتيشى: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرايه‌وه، كه ده‌بێت ريفراندۆم له كات و ساتى خۆي‌دا ئه‌نجامبدرێت و هه‌رێمى كوردستان رێزى بۆچوونى وڵاتان ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه بڕيارى خه‌ڵكى كوردستانه.
ئاشكراشيكرد، سبه‌ى شاندى تايبه‌ت به به‌غدا كۆده‌بنه‌وه و بڕيار ده‌ده‌ن كه كێ سه‌رۆكى بێت و له‌گه‌ڵ كێ و كامه لايه‌ن كۆده‌بنه‌وه و ئه‌جێندانى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان ديار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه يه‌ك پرۆژه‌مان هه‌يه، ئه‌ويش پرۆژه‌ى ريفراندۆمه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن، با سه‌ربه‌خۆيى خۆمان رابگه‌يه‌نين و ئه‌مه‌ش بۆچوونى پێكهاته‌ى توركمانه.
له باره‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانيش، مونا قه‌هوه‌چى گوتى: له كۆبوونه‌وه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كرايه‌وه و له واده‌ى خۆي‌دا په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه كه زياتر هه‌فته‌ى داهاتووه.