ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم شاندێك ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم كۆتايپێهات
K24 – هه‌ولێر:
به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی شاندی دانوستانكاری كورد بۆ به‌غدا كۆتايهات و له راگه‌يه‌ندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نه‌كه رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه بڕياردراوه شاندێك ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت.
ئه‌مڕۆ له سه‌لاحه‌دين سێيه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم به سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆك بارزانى به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی شاندیكی باڵای لایه‌نه سیاسییه‌كانه، تا سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا ده‌ست به گفتوگۆ و دانووستان بكه‌ن.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم رايگه‌ياند، بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوساندن لەگەڵ بەغدا پەسەند كرا و ئەجیندا و بەرنامەی كاری شاندەكەیش بڕیاری لەسەر درا.
ده‌قى راگهيهندراوهكه
راگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
لە درێژەی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ڕۆژی دووشەممە 7ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەدین و بەسەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و هەڵوێستە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان تاوتوێ كرا و هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.
هەروەها بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوساندن لەگەڵ بەغدا پەسەند كرا و ئەجیندا و بەرنامەی كاری شاندەكەیش بڕیاری لەسەر درا.
ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
7ـی 8ـی 2017