حاكم شێخ له‌تيف: عێراقچێتى به سووكايه‌تى و ناوزڕاندن ده‌زانم
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ره‌تيكرده‌وه، چووبێته ناو به‌ره‌ى دژى ريفراندۆمى كوردستان و رايگه‌ياند، كه‌سێكى كوردستانييه و هيچ كاتێك عێراقچێتى نه‌كردووه و نه‌شچووه‌ته ناو به‌ره‌ى دژى ريفراندۆمه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، حاكم شێخ له‌تيف ره‌خنه‌ى له ناوه‌ڕۆكى هه‌واڵێكى سايتى كوردستان 24 گرتووه، كه له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كرابوو، گوايه ناوبراو چووه‌ته ريزى به‌ره‌ى دژى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌وه.
كوردستان 24، له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردبوو، كه به پێى زانيارييه ميدياييه‌كانى ناوبراو يه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى پشتيوانى له به‌ره‌ى نه‌يارانى ريفراندۆم ده‌كات، له وه‌ڵامى ئه‌و هه‌واڵه‌دا حاكم شێخ له تيف له روونكردنه‌وه‌كه‌يدا نووسيويه‌تى: " من لە هیچ بەرەیەکدا نیم و سەرەڕای ئەوە بڕوای تەواوم هەیە دەبێ هەردوو بەرەی بەڵێ و نەخەیر ئازادی تەواویان لە چوارچێوەی ململانێی دیموکراتی پێ بدرێ کەمپەینی خۆیان بکەن و کەس تەخوینی کەس نەکات".
له به‌شێكى ديكه‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌يدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نووسيويه‌تى: " بەشانازیەوە دەیڵیم کە ئەندام پەرلەمان بووم بەشاهیدی پەرلەمانتارانی هەموو کوتلەکان بەتەنها هێندەی هەموو کوتلەکەی پارتی و زیاتریش بەرگریم لە کوردستان و بەرژەوەندیەکانی کوردستان کردووە".
له به‌شێكى ديكه‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌يدا حاكم شێخ له‌تيف رايگه‌ياندووه، تۆمه‌تى عێراقچێتى به "سوكايه‌تى و ناوزڕاندن" ده‌زانێت.