هێزە ئەمنییەکانی کەرکووك دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت
دوو بارهه‌ڵگر ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه
K24 - كه‌ركووك:
شه‌وی رابردوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت كه سه‌رقاڵی ئاڵ‌وگۆڕكردن و ئامادهكردنییان بوو بۆ گواستنه‌وه.
هێزێکی هاوبەشی پۆلیس و ئاسایشی کەرکووك، شه‌وی رابردوو، لەسەر رێگەی گشتی کەرکووك - هەولێر، لەکاتی ئاڵوگۆڕکردنی ماددەی هۆشبەر، دەستیان بەسەر دووئۆتۆمبێلی جۆری ترێلە ژمارە (24696) سڵاحەدین، کیا ژمارە (53458) سلێمانی، دوای پشکنین 14 کارتۆنی حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا.
عەقید عەبدوڵڵا مەجید سەعید، بەڕێوەبەری ئاسایشی رەحیماوا بەکوردستان24ی راگەیاند، شۆفێری هەردوو ئۆتۆمێلەکە بەپێی ماددەی 14ی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
به گوێره‌ی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ره‌حیماوا، یەکێکیان خەڵکی فەللووجەیە بەناوی (ع ع خ) ئەو ماددانەی لەوێوە هێناوە بۆ کەرکووك و شۆفێرەکەی دیکە خەڵکی کەرکووکە بەناوی (ی ک س)، ئامانجیشیان ئەوەبووە بەشێوەیەکی قاچاغ ئەو ماددانە ساغبکەنەوە.
