ریال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەیەوێت زەرەر بە بارسێلۆنا بگەیەنێت
K24- هەولێر
ریال مەدرید بۆ کڕینی عوسمان دێمبلی هاتووەتە سەر هێڵ و دەیەوێت نرخی ئەو یاریزانە لەسەر بارسێلۆنای رکابەری زیاد بکات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا رایگەیاندووە، ریال مەدرید دوای وازهێنانی لە کڕینی کیلیان مباپێ بۆ کڕینی عوسمان دێمبلی، هێرشبەری بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی هاتووەتە سەر هێل، ئامانجییەتی نرخی ئەو یاریزانە 20 ساڵانە لەسەر بارسێلۆنا زیاد بکات.
دۆرتمۆند لە بەرامبەر فرۆشتنی دێمبلی داوای 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیش گفتوگۆ سەرەتاییەکانی نێوان بارسێلۆنا و بۆرووسیا شکستیانهێناوە، بەڵام هێشتا هەردوو یانە لە گفتوگۆکردن بەردەوامن.
بارسێلۆنا هیوای بە دێمبلی هەیە، بتوانێت پەستان بخاتە سەر یانەکەی بۆ ئەوەی گڵٶپی سەوزی بۆ هەڵبکەن و لەم هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی بلاوگراناوە بکات.
