هێليكۆپته‌رێكى بلاك هۆكى ئه‌مريكى كه‌وته خواره‌وه
له نزيك كه‌ناراوه‌كانى ويلايه‌تى هاواى كه‌وته خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێليكۆپته‌رێكى سوپاى ئه‌مريكا له جۆرى بلاك هۆك له نزيك كه‌ناراوه‌كانى ويلايه‌تى هاواى كه‌وته خواره‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌سوشێيتد پرێس بڵاويكرده‌وه، تا ئێستا چاره‌نووسى سه‌رنشينانى هێليكۆپته‌ره‌كه به ناديارى ماوه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه شه‌وى رابردوو روويداوه و تيمى فڕۆكه‌وانى هێليكۆپته‌ره‌كه 5 كه‌س بوونه.
پاسه‌وانى كه‌ناراوه‌كانى ويلايه‌تى هاواى روونيكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانيان بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌نووسى سه‌رنشينانى هێليكۆپته‌ره‌كه ده‌ستپێكردووه.
تا ئێستا هيچ زانيارييه‌كى ره‌سمى له باره‌ى چاره‌نووسى سه‌رنشينانى هێليكۆپته‌ره‌كه له ئارادا نييه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم