خانمێكی ئوسترالی بۆ سێیه‌مجار له هێرشی خوێناوی به موعجیزه رزگاری ده‌بێت
له به هه‌شتی ئه‌وروپا له سێ هێرشی تیرۆریستی رزگاری بووه
K24 - هه‌ولێر:
خانمێكی ئوسترالی بۆ سێه‌مجار له هێرشی تیرۆریستی رزگاری ده‌بێت و له مه‌رگ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه دوایینیان هێرشه‌كه‌ی دوێنێی بارسێلۆنای ئیسپانیا بوو.
ئه‌و خانمه باس له‌وه ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی موعجیزه‌ئاسا له سێ هێرشی تیرۆریستی خوێناوی داعش، رزگاری بووه.
جولیا مۆناكۆ 26 ساڵ، دوای رووداوه‌كه‌ی بارسێلۆنا، بووه‌ته بابه‌تی میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی، جولیا دوێنێ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێكانی له شوێنێكی بازرگانی سه‌ر شه‌قامی لاس رامبلسی بارسێلۆنا بووه كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه خۆی به ژماره‌یه‌ك پیاده‌ڕۆی سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا كێشا.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش، 13 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

جولیا مۆناكۆ، به هێرشه‌كه‌ی دوێنێوه، سێیه‌م هێرشی تیرۆریستییه به سه‌لامه‌تی لێی ده‌رباز ده‌بێت، وه‌ك جولیا ئاشكرای ده‌كات، هه‌ركاتێك رووداوی تیرۆریستی روویدابێت، خۆی له شوێنێك حه‌شارداوه، تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسییه‌كان نه‌ماون، ئینجا هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و بۆ شوێنێكی دوور رۆیشتووه.
مۆناكۆ سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م هێرشی تیرۆریستی كه لێی رزگاربووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، كاتێك ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر پردی وێست مینیسته‌ری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا چه‌ند كه‌سێكی كوشت و بریندار كرد، له نزیك ئه‌و شوێنه بووه و له هێرشه‌كه رزگاری بووه.
دوای رزگاربوون له‌و هێرشه، مۆناكۆ رووده‌كاته‌وه پاریسی پاته‌ختی فه‌ره‌نسا، له‌وێش له نزیك "كاتیدرائی رۆته‌ردام" بووه، كاتێك پۆلیسێكی فه‌ره‌نسی به چه‌قۆ كوژرا، له‌وێش رایكرد و بۆ دووه‌م جار له مردن گه‌ڕایه‌وه و له هێرشه‌كه رزگاری بوو.
مۆناكۆ بۆ سێه‌مه‌جاریش له هێرشه‌كه دوێنێی بارسێلۆنا رزگاری بوو، كاتێك له‌و هێرشه خوێناوییه‌دا، 13 كه‌س كوژران و 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
مۆناكۆ خۆیشی باوه‌ڕ به‌وه ناكات چۆن له‌و هێرشانه رزگاریبووه، له وه‌ڵامی گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێت: "حه‌ز ناكه‌م جارێ بگه‌ڕێمه‌وه وڵاته‌كه‌م و ده‌ستبه‌رداری گه‌شته‌كه‌م بم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌ست ده‌كه‌م پێویسته له ئه‌وروپا بمێنمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵم ئه‌وان (تیرۆریستان) سه‌ربكه‌ون".
مۆناكۆ دووپاتی ده‌كاته‌وه، له گه‌شته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌كو پێشتری پلانی بۆ داناوه و ده‌ڵێت: "به‌رده‌وام ده‌بم له گه‌شته‌كه‌م و ئه‌و شته ده‌كه‌م كه هاتووم بیكه‌م، به گوێره‌ی پلانه‌كه‌م له گه‌شته‌كه به‌رده‌وام ده‌بم".