ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌بێت
مه‌غریبین و ته‌مه‌نیان له نێوان 17 بۆ 22 ساڵاندایه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئیسپانی ناوی ژماره‌یه‌ك گومانلێكراوی هێرشه‌كه‌ی بارسێلۆنا و كامپرلیسی راگه‌یاند و روونیانكردووهتهوه كه "ئه‌و سێ كه‌سه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له كامپرلیس كوژران، مه‌غریبین و ناویان "مو‌سا ئهوكهبیر"ـی ته‌مه‌ن 17 ساڵان و "سه‌عید عه‌لا"ـی ته‌مه‌ن 18 ساڵان و "محه‌مه‌د هیشامی" ته‌مه‌ن 24 ساڵانه".
پۆلیسی كه‌ته‌لۆنیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه تا ئێستا به دوای گومانلێكراوی چواره‌مدا ده‌گه‌ڕێن و ناوی "یونس ئه‌بو یه‌عقوب"ـه و ته‌مه‌نی 22 ساڵانه".

لێكۆڵه‌ران پێیانوایه یه‌عقوبیش وڵاتینامه‌ی مه‌غریبی هه‌بێت و له شارۆچكه‌ی ریبوڵ ژیابێت و ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌و به ئۆتۆمبێله ڤانه‌كه خۆی به خه‌ڵكه‌كه‌دا كێشابێت".
ئه‌بو یه‌عقوب تاكه كه‌سه تا ئێستا نه ده‌ستگیركراوه‌و نه كوژراویشه، له كاتێكدا یه‌كێكه له گومانلێكراوه سه‌ره‌كییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی بارسێلۆنا و كامپرلیس، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا دوو كه‌سی دیكه‌ش هه‌ن، كه په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌كه‌وه هه‌یه و نه‌توانراوه ناسنامه‌كانیان ئاشكرا بكرێت.

پۆلیسی بارسێلۆنا ده‌ڵێت "5 كه‌س له كوژراوه‌كان به گوللـه كوژرابوون، ئه‌وه‌ش پاش چه‌ند كاتژمێرێك له هێرشی ئۆتۆمبێله‌كه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كه به هۆیه‌وه 13 كه‌س كوژران".
میدیاكانی ئیسپانیا ده‌ڵێن "ئه‌بو یه‌عقوب، ئه‌و كه‌سه‌یه كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بووه و له "لاس رامپڵاس" خۆی به خه‌ڵكه‌كه‌دا كێشاوه و پاش ئه‌وه رایكردووه و ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه هه‌ر ئه‌بو یه‌عقوب بووه به ئۆتۆمبێلێكی دیكه به‌ره‌و پیادهڕۆكان چووه له ناوچه‌ی كامپرلیس".
