مانچێستەر سیتی ئامادەیە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسی بدات

K24- هەولێر

مانچێستەر سیتی دەیەوێت نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی بداتە بارسێلۆنا و مێسی بگوازێتەوە ریزەکانی.
بەشی فڕەنسی ماڵپەڕی یاهوو ئاشکرایکردووە، مانچێستەر سیتی ئامادەیە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسی بداتە بارسێلۆنا کە 300 ملیۆن یۆرۆیە، بۆ ئەوەی مێسی لەم هاوینە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە رۆژنامەکانی بارسێلۆنا مانگی رابردوو ئاشکرایانکرد هاوینی رابردوو لەسەر داوای گوادریۆلا مانچێستەر سیتی داوای مێسی کردبوو.
هێشتا مێسی بەفەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نەکردووە و بەگوێرەی سەرچاوەی رۆژنامە کەتەلۆنییەکان مێسی دەیەوێت پەستانی زیاتر بخاتە سەر بارسێلۆنا بۆ ئەوەی لەم هاوینە ئەستێرەی نوێ بگوازێتەوە ریزەکانی.

تویتی بەشی فڕەنسی ماڵپەڕی یاهوو
تویتی بەشی فڕەنسی ماڵپەڕی یاهوو